factograf
CKB

ھاندان

ھاندان (ئینگلیزی: Catalysis) کردەی خێراکردنی کاردانەوەی کیمیایییە، بە کاری ھاندەرێک.

ھاندەر

ھاندەر یان کارای یاریدەدەر (Catalyst) ماددەیەکە، خێراییی کاردانەوەی کیمیایی دەگۆڕێت، بێ ئەوەی خۆی لە کاردانەوەکەدا کاربکرێت و بێ ئەوەی بە شێوەیەکی ھەستپێکراو بگۆڕدرێت.

ھاندەری چوونیەک

ھاندەری چوونیەک (Homogeneous catalyst) ھاندەرێکە، کە لە ھەمان باری فیزیاییی کارلێککردووەکاندایە. بۆ نمونە: ھاندەری H2O2 لە کاردانەوەیەکی شلیدا.

ھاندەری ناچوونیەک

ھاندەری ناچوونیەک (Heterogeneous catalyst) ھاندەرێکە، لە بارێکی فیزیاییی جیاواز لەگەڵ باری فیزیاییی ماددە کارلێککردووەکاندایە. بۆ نمونە: ھاندەری ZnO لە کاردانەوەیەکی غازیدا.

شێوازی ھاندان لە ھاندەردا

بە زیادکردنی ھاندەر لە کاردانەوەیەکی کیمیاییدا، شێوازی بەڕێوەچوونی کاردانەوەکە دەگۆڕدرێت واتە لە ڕێگایەکەوە کاردانەوەکە دێتە کایەوە کە پێویستی بە وزەی چالاککردنی کەمتر ببێت.

سەرچاوە

  • پەرتووکی کیمیا ١٢، چاپی سێیەم - ٢٠١٢، «وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان».
  • ھێمای دەروازەدەروازەی کیمیا
  • ھێمای دەروازەدەروازەی فیزیک
  • ھێمای دەروازەدەروازەی ژینناسی

Read next

In 85 languages

Text from Wikipedia, CC BY-SA 4.0 · Source article