factograf
CKB

دانیشتوانی کەنعان

کەنعان

کەنعان
نەخشەی کەنعان و ناوچەکانی دەورووبەری به ئینگلیزی
نەخشەی کەنعان و ناوچەکانی دەورووبەری به ئینگلیزی
ناوی کەنعان به خەتی هیرۆگلیف
ناوی کەنعان به خەتی هیرۆگلیف
2 images

کەنعان ناوچەیەکی کەڤناری و عیبری زمانە کە ئەڕۆکە ھەریەکە لە وڵاتانی: ئیسڕائیل، لوبنان، ئەردەن، سوریا و ناوچەی فەلەستین بەشێکیان ھی کەنعان بووە. ئەو ناوچەیە لە سەردەمی عەمارنە لە کۆتایی سەردەمی برۆنز، گرینگیەکی تایبەتی ھەبووە لەبەروەی جێگای پەیوەندی نێوان ئیمپراتۆریە مەزنەکانی کۆن وەکوو میسری کۆن، ھیتییەکان و ئاشوور بووە. ناوی ئەو ناوچەیە لە نووسراوەکانی ھەزارەی چوارەمی پێش زایین ھاتوە و دواتر لە نامەکانی عەمارنە وەکوو کیناحو (Kinaḫḫu) ناودەبرێ.

ڕیشە

مانای تەواوی کەنعان دیار نیە. لە نووسراوە میسریەکان دا ناوی کەنعان زۆرتر بارێکی نێگاتیڤی ھەیە و وشەی "دز" و ""کەنعانیەکان"یان لەگەڵ بە کار ھێناوە و ئاماژەی کردوە بە خەڵکی یاخی ناوچەکە. بەڵام ئەو ناوە لە وشەی عیبری کێن (כנען) سەرچاوەی گرتووە، دەشکرێ ئاماژەیەک بێت بۆ سەرزەویەکانی خواروو لە وشەی سامی کێن بە مانای لە ژێر بوون، سەرکوت کراو کە پێچەوانی وشە ئارامیەکەیە کە مانای سەرزەویە بەرزەکان دەدا.

مێژوو

ناوچەی کەنعان له ١٣٠٠ی پێش زایین
ناوچەی کەنعان له ١٣٠٠ی پێش زایین

پێش کۆچی ئیسرائیلیەکان و تێکەڵ بوونیان لەگەڵ خەڵکی رەسەنی ناوچەکە، کەنعان شوێنی نیشتە جێ بوونی ئەمووریەکان. عیبریەکان و خێڵە ئارامی و حووریەکان، و کەنعانیەکان و ھەروەھا خێڵە بیاباننشینەکان بوو. لە باکوور و لە کەنارەکانی لوبنان، سووریا، شاری فینیقیەکانی لێ بوون. زمانی کەنعانی ژێر لقێکە لە زمانەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی زمانی سامی.

لە ھەزارەی دووەمی پێش زایین، زۆرتری کەنعان لە ژێر فەرمانڕەوایی میسریەکان دابوو و بە پێی نووسراوەکانیان لە سەدەی ١٢ی پێش زایین، دواتر کۆنترۆلی سووریا و فەلەستینیان لە دەست ھاتە دەر.

زیاتر بزانە

  • زانیاری زیاتر لەبارەی کەنعان لە زانستنامەی کاسۆلیک
  • canaanite.org ماڵپەڕێ لەبارەی مێژووی کەنعان و زمانەکەی
  • ھێمای دەروازەدەروازەی ئاسیا
  • ھێمای دەروازەدەروازەی ئوردن
  • ھێمای دەروازەدەروازەی مێژوو
  • ھێمای دەروازەدەروازەی سووریا
  • ھێمای دەروازەدەروازەی فەلەستین

Read next

In 91 languages

Text from Wikipedia, CC BY-SA 4.0 · Source article