factograf
CKB

کایتلین فۆرد

کایتلین فۆرد

Key facts

ڕێکەوتی لەدایکبوون١١ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤
بەرزی١٦٥cm
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
All data from the card 8
لەدایکبوون
١١ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤Shellharbour، ئوسترالیا
وڵاتی وەرزش
ئوسترالیا
پیشە
یاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپ
wing half
پەروەردە
New South Wales Institute of Sport، Illawarra Sports High School
دەستپێکی چالاکی
٢٠٠٨
وەرزش
تۆپی پێ
بەشداربووە لە
football at the 2016 Summer Olympics – women's tournament، football at the 2020 Summer Olympics – women's tournament، 2019 FIFA Women's World Cup

کایتلین جەید فۆرد (لەدایکبووی ١١ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤)یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی ئوسترالیایە و وەک ھێرشبەرێک بۆ یانەی ئارسناڵ و ھەڵبژاردەی ئوسترالیا یاری دەکات.لە ساڵی ٢٠١١ لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا بووە بچووکترین ئوسترالی کە لە مۆندیالێکدا بەشداری بکات. لە ساڵی ٢٠١١ فۆرد وەک باشترین یاریزانی گەنج لە مۆندیال و باشترین یاریزانی گەنجی ژنانی ئاسیا و باشترین یاریزانی تۆپی پێی ژنانی خوار ٢٠ ساڵ لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئوسترالیا دەستنیشانکرا. لە ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا خەڵاتی باشترین یاریزانی تۆپی پێی ژنانی ئاسیای پێبەخشرا.

پیشەی نێودەوڵەتی

فۆرد نوێنەرایەتی ئوسترالیا لە ھەڵبژاردەی نیشتمانی و ھەروەھا ھەڵبژاردەکانی ژێر ١٦ ساڵ و ژێر ١٧ ساڵان کردووە. وەک بەشێک لە ھەڵبژاردەی خوار ١٦ ساڵانی ئوسترالیا، فۆرد یارمەتی تیپەکەی دا بەبێ دۆڕان بەرەو پاڵەوانێتی ژنان خوار ١٧ ساڵان بە تۆمارکردنی ھاتریک لە یارییەکدا بەرامبەر فلیپین.

ھەڵبژاردەی نیشتمان، ٢٠١١–ئێستا

فۆرد یەکەم یاری خۆی لەگەڵ ھەڵبژاردەی نیشتمانی ئوسترالیا بەناوی ماتیڵداس لە ١٢ی ئایاری ٢٠١١ لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر نیووزلەندا لە گۆسفۆرد ئەنجامدا. لە یەکەم یاریدا گۆڵێکی تۆمارکرد، ئوسترالیا بە ئەنجامی ٣–٠ یارییەکەی بردەوە.

فۆرد لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا بۆ جامی جیھانیی فیفای ژنانی ٢٠١١ لە ئەڵمانیا دەستنیشانکرا. فۆرد لە دوو یاری کۆمەڵەکاندا وەک بەرگریکاری ڕاست یاری کرد. پاشان لە ھێڵی ناوەڕاستەوە یاری کرد لە چارەکی کۆتایی بەرامبەر سوێد. دوای ئەوەی لە خولەکی ٥٩دا ئێلیس پێری گۆڕدرا بۆ تامێکا بات، گەڕایەوە بۆ پۆستی فۆڵباک. دوای دۆڕاندنی یارییەکە بە ئەنجامی ٣–١ ئوسترالیا لە ڕکابەرییەکان دوورخرایەوە. فۆرد خەڵاتی «باشترین یاریزانی گەنج»ی پێبەخشرا بۆ پاڵەوانێتییەکە. لە ئەنجامی یاریکردنی لە جامی جیھانیی فیفای ژنانی ٢٠١١، فۆرد وەک باشترین یاریزانی لاوانی ئاسیا بۆ ساڵی ٢٠١١ دەستنیشانکرا.

فۆرد ناوی لە ڕیزبەندی یاریزانانی ئوسترالیا بۆ جامی ئاسیای ژنان لە ساڵی ٢٠١٤ ھات. لە ھەر ٥ یارییەکەدا لەگەڵ ئوسترالیا بەشداری کردووە و لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا بەرامبەر ژاپۆن بە ئەنجامی ٢–٢ یەکسانبوون، گۆڵێکی تۆمارکرد. ئوسترالیا لە یاری کۆتاییدا بە ئەنجامی ١–٠ بە ژاپۆن دۆڕا، بەڵام پێشتر پلەی پاڵاوتنەکانی جامی جیھانیی فیفای ژنانی ٢٠١٥ی بەدەستھێنابوو.لە ساڵی ٢٠١٥ فۆرد ناوی ھاتە نێو پێکھاتەی دووەمی جامی جیھانیی فیفا، ئەمجارەیان وەک ھێرشبەر. لە جامی جیھانیی فیفای ژنانی ٢٠١٥، فۆرد لە پێنج یارییەکەی ئوسترالیادا ھەموو خولەکێک یاریی دەکرد، لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بە ژاپۆنی ڕکابەریی دۆڕا.

فۆرد لە یەکەم ئۆڵۆمپیادی خۆی لە ساڵی ٢٠١٦ بەشداری کرد. لە یارییەکەی ئوسترالیا بەرامبەر ئەڵمانیا لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا گۆڵێکی تۆمارکرد. لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا ئوسترالیا بە لێدانی سزا لەلایەن بەڕازیلەوە کرایە دەرەوە.

لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٦، فۆرد وەک باشترین یاریزانی ساڵی ئەی ئێف سی دەستنیشانکرا و بووەتە دووەم یاریزان کە خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوان و باڵای ساڵ بەدەستبھێنێت.لە پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ٢٠١٧، فۆرد دوو گۆڵی بەرامبەر بەڕازیل تۆمارکرد، لە ڕێگای سەرکەوتنی ئوسترالیا بە ئەنجامی ٦–١. ئوسترالیا لە خولی یەکەمی پاڵەوانێتییەکەدا سەرکەوتنی بەدەستھێنا.

بەھۆی ئەو پێکانەی کە لە مانگی شوباتی ٢٠١٨ لە کاتی قۆناغی پێش کۆتایی خولی W-League تووشی بوو، فۆرد لە جامی ئەلگارڤی ٢٠١٨ و جامی ئاسیای ژنانی ٢٠١٨ بەشداری نەکرد. لە پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ٢٠١٨, لە ھەرسێ یارییەکەدا یەدەگ بوو.

فۆرد یەکەم ھاتریکی نێودەوڵەتی خۆی لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر چیلی لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ تۆمارکرد. ئوسترالیا بە ئەنجامی ٥–٠ یارییەکەی بردەوە.

لە مانگی ئایاری ٢٠١٩ فۆرد ناوی بۆ پێکھاتەی ھەڵبژاردەکەی بۆ بەشداریکردن لە جامی جیھانیی فیفای ژنانی ٢٠١٩ تۆمارکرا. لە فۆرد لە ھەر چوار یارییەکەی ئوسترالیا بەشداری کرد. لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا بەرامبەر بەڕازیل گۆڵێکی تۆمارکرد ئوسترالیا لە قۆناغی ١٦ لەلایەن نەرویژەوە دورخرایەوە.

فۆرد بۆ تیپی ئوسترالیا ھەڵبژێردرا کە سەرکەوت بۆ ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠. بە یەک سەرکەوتن و یەکسانبوون لە یاری کۆمەڵەکاندا سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستھێنا. لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا دوای کاتی زیادکراو بە ئەنجامی ٤–٣ لە بەریتانیایان بردەوە؛ بەڵام لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بە ئەنجامی ١–٠ بە سوێد دۆڕا و دواتر لە لە یاری مەدالیای بڕۆنزدا یارییەکەی دۆراند بە ھەڵبژاردەی ئەمریکا بە ئەنجامی ٣–٤. لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٢، فۆرد ١٠٠ھەمین یاری خۆی لەگەڵ ئوسترالیا ئەنجامدا و لە یارییەکی دۆستانەدا بە ئەنجامی ٢–١ لە نیووزیلاند بردەوە.

لە جامی جیھانیی فیفای ژنانی ٢٠٢٣، لە قۆناغی ١٦ بەرامبەر دانیمارک، فۆرد گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و بە ئەنجامی ٢–٠ بردنەوەی بەدەستھێنا.و ھەڵبژاردەی ئوسترالیا پلەی چوارەمی بەدەستھێنا.

لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، فۆرد ناوی لە تیپی ھەڵبژاردەی ئوسترالیا تۆمارکرا کە سەرکەوتنی بۆ ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ بەدەستھێنابوو، کە سێیەم یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد بوو کە فۆرد بەشداری تێدا بکات.

بەستەرە دەرەکییەکان

    • کایتلین فۆرد لە ساکروێی
  • Football-lineups.com tactical profile
  • ھێمای دەروازەدەروازەی ژیاننامە
  • دەروازەی ئۆڵۆمپیاد
  • ھێمای دەروازەدەروازەی وەرزش
  • ھێمای دەروازەدەروازەی تۆپی پێ

Read next

In 30 languages

Text from Wikipedia, CC BY-SA 4.0 · Source article