factograf
CKB

چەقۆ

چەقۆ
وێنەی چەقۆیەک
وێنەی چەقۆیەک

چەقۆ یان بە له‌کی: (چه‌کو ، چه‌خو) ئامێرێکە بەکاردێت بۆ بڕێن و وردکردنی گۆشت و سەربڕینی ئاژەڵان و ھەروەھا بۆ شەڕ و بەرگری لە خۆ کردن، چەقۆ لە کانزا دروست دەکرێت جا ئەو کانزایە ئاسن بێت یاخود مس یاخود ھەر کانزایەکی تر وە دەمەکەی بە باشی تیژ دەکرێت و پاشان دەسکێکی داری یاخود پلاستیکی لێ دەبەسترێت و ھەندێ چەقۆی تایبەتیش ھەیە بە پێی داواکاری لە کانزای تایبەتی و دەسکی شوشە یان ھەر ماددەیەکی تر بە پێی داواکارییەکان دروست دەکرێن.

ھیچ ماڵێک نیە چەقۆ تێدا نەبێت لە ھەموو ناندینێکدا (مەتبەخێکدا) چەقۆ ھەیە بە چەندەھا جۆر و شێوە و قەبارەوە تەنانەت لەسەر سفرە و خوانەکانیشدا ئامێرێکی پێویستی نان خواردنەو پێویستە دابنرێت.

بەکارھێنان

بەشێوەیەکی سەرەکی چەقۆ بۆ دوو مەبەست بەکار دەھێنرێت کە ئەمانەن:

  1. بۆ مەبەستی شەڕ و لێکدان و کوشتن کە سەربازان و چەکداران بۆ ئەم شێوازە کەڵک لە چەقۆ وەردەگرن.
  2. بۆ مەبەستی ئامادەکردنی خواردن و پارچەپارچەکردن و ئەنجنینی کە بۆ ئەم شێوازەش لە ناندینەکاندا کەڵکی لێ وەردەگیرێت.
  • ھێمای دەروازەدەروازەی قورئان
  • ھێمای دەروازەدەروازەی خۆراک

Read next

In 155 languages

ckbAfrikaansaragonésÆngliscالعربيةمصرىasturianuAymar aruazərbaycancaتۆرکجهBasa BaližemaitėškaBajau Samaбеларуская (тарашкевіца)беларускаябългарскиBanjarবাংলাབོད་ཡིགbrezhonegbosanskicatalàнохчийнᏣᎳᎩTsetsêhestâhesecorsučeštinaчӑвашлаCymraegdanskDeutschΕλληνικάEnglishEsperantoespañoleestieuskaraفارسیsuomifrançaisNordfriiskfurlanFryskGaeilgekriyòl gwiyannengalegoGaelgHausaעבריתहिन्दीhrvatskiKreyòl ayisyenmagyarհայերենJaku IbanBahasa IndonesiaIdoíslenskaitalianoᐃᓄᒃᑎᑐᑦ / inuktitut日本語PatoisJawaქართულიTaqbaylitTyapKongoKumoringқазақшаಕನ್ನಡ한국어kurdîкомикыргызчаLatinaLëtzebuergeschLingua Franca NovaLimburgslombardlingálalietuviųlatviešuMadhurâMalagasyолык мариймакедонскиമലയാളംमराठीBahasa MelayuMirandésမြန်မာဘာသာمازِرونیNapulitanoNedersaksiesनेपालीनेपाल भाषाNederlandsnorsk nynorsknorskNouormandoccitanlivvinkarjalaиронਪੰਜਾਬੀKapampanganpolskiPiemontèisportuguêsRuna SimiikirundiromânăarmãneashtiрускирусскийIkinyarwandaсаха тылаsicilianuسنڌيSängösrpskohrvatski / српскохрватскиTaclḥitSimple EnglishslovenčinaslovenščinachiShonaSoomaaligashqipсрпски / srpskiSundasvenskaKiswahiliSakizayaதமிழ்తెలుగుтоҷикӣไทยትግርኛTagalogTürkçechiTumbukaئۇيغۇرچە / Uyghurcheукраїнськаاردوoʻzbekcha / ўзбекчаvepsän kel’Tiếng ViệtwalonWinarayWolof吴语isiXhosaმარგალურიVahcuengh粵語中文

Text from Wikipedia, CC BY-SA 4.0 · Source article