factograf
CKB

چاندلەر بینگ

چاندلەر بینگ

Key facts

ڕێکەوتی لەدایکبوون٨ی نیسانی ١٩٦٨
نموونەیەک لەمرۆڤی خەیاڵی, کەسایەتیی تەلەڤیزیۆنی
ڕۆڵگێڕماتیو پێری

چاندلەر مورێل بینگ: کارەکتەرێکی خەیاڵی زنجیرەی سیتکەمی ھاوڕێکانە کە لەلایەن ماسیۆ پێریەوە ڕۆڵەکەی گێڕدراوە

چاندلەر خێزانێکی سێ کەسیەوە هاتووە و دایکی نوسەری ڕۆمانە وروژێنەرەکانە و باوکی هاوڕەگەزبازە و تاکە منداڵی خێزانەکەیەتی و کاتێک نۆ ساڵ بووە دایک و باوکی لە ڕۆژێکی پشودا هەواڵی پێدەدەن کە لێکجیادەبنەوە بۆیە چاندلەر لەو کاتەوە دەست دەکات بە جگەرەکێشان و دواتریش حەز بە ڕۆژە پیرۆزە پشووەکان ناکات ، چاندلەر شیکەرەوەی داتاو ژمارای کۆمپانیایەکی گەورەیە ئەوەی جێی سەرنجە هاوڕیکانی دوای چەند ساڵ هاوڕێیەتیان نازانن پیشەکەی بە تەواوەتی چییە و ڕەیچڵ و مۆنیکا لە کاتی یاریەکدا تیا دەمێنن و نازانن چکارەیە و ڕەیچڵ دەڵێت کارەکەی پەیوەندی بە ژمارەوە هەیە

جۆیی باشترین هاوڕێی چاندلەرەو بۆ ماوەیەکی درێژ پێکەوە دەژین و یەکەمین دیداریان کاتێکە کە چاندلەر بە دوای هاوماڵێکدا دەگەڕێت و جۆیی لە یەکەم یەکتربینیندا پێی دەڵێت ''کێشەم نییە لەگەڵ هاوڕەگەزبازبوونتا'' ، چاندلەر دواتر بۆی دەزانێت زۆرکەسی دیش کاتێک بینیویانە وایانزانیوە هاوڕەگەزبازە

چاندلەر هەمیشە تەشەر و تانە دەدات لە هاوڕێکانی و بۆیە ڕۆس گرەوی لەگەڵ دەکات لەسەر بڕێک پارە کە دەبێت تا یەک هەفتە گاڵتە بە هاوڕێکانی نەکات و کۆمێنت نەدات لەسەریان ، بەڵام چاندلەر خۆی پێناگیرێت و گرەوە دەدۆڕێنێت، کارەکتەری چاندلەر لەلای خەڵکی زۆر خۆشەویست بووە و زۆر لەبینەرانی سیتکەم پێیانوایە چاندلەر پاشای کۆمێنت و تەشەرە

سەرچاوەکان

  • ھێمای دەروازەدەروازەی ژیاننامە
  • ھێمای دەروازەدەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
  • ھێمای دەروازەدەروازەی تەلەڤیزیۆن
  • ھێمای دەروازەدەروازەی دەیەی ١٩٩٠
  • ھێمای دەروازەدەروازەی کۆمیدیا

Read next

In 39 languages

Text from Wikipedia, CC BY-SA 4.0 · Source article