factograf
CKB

پێرسی بیشێ شیللی

پێرسی بیشێ شیللی

Key facts

ڕێکەوتی لەدایکبوون٤ی ئابی ١٧٩٢
ڕێکەوتی مردن٨ی تەمووزی ١٨٢٢
پیشەزمانناس, شاعیر, وەرگێڕ
ھاوسەرماری شیللی

پێرسی بیشێ شیللی (بە ئینگلیزی: Percy Bysshe Shelley؛ ٤ی ئابی ١٧٩٢ - ٨ی تەمموزی ١٨٢٢) یەکێکە لە شاعیرە بەناوبانگەکانی ئینگلیز. یەکێکە لە شاعیرەکانی قوتابخانەی ڕۆمانسی لە شیعردا. لە ئۆکسفۆرد خوێندوویەتی و گەیشتووەتە پلەیەکی بەرز لە زانیاری و شاعیریدا، لە ساڵی ١٨٢١دا چووە بۆ ئیتاڵیا. شیللی ھەروەک ھەموو شاعیر و زانایان و ڕۆشەنبیرانی دەوری خـۆی ھەستی بە ئێش و ئازاری مرۆڤ و مرۆڤایەتی کردووە، و داوای سەربەستی و ئازادیی مرۆڤی کردووە و خاوەن ئەندێشەیەکی فراوان بوو کە دەیگووت (دەرمانی خراپی و نالەباری دونیا، ئازادی و خۆشەویستییە).

بەرھەمە بەناوبانگەکان

  • قەسیدەی ئۆدۆنیس کە بەھۆی کۆچی دوایی (کیتس) ی ھاوڕێی وتوویەتی، ھەروەھا بەستە یەک بۆ شەماڵ و بۆ مەل، و نمایشنامەی پڕومیپوسی ئازادی کە بریتییە لە درامایەکی گۆرانی لە چوار پەردەدا.

سەرچاوەکان

  • کتێبی کوردیی قۆناغی یازدەی ئامادەیی
  • دەروازەی ژن
  • ھێمای دەروازەدەروازەی ژیاننامە
  • ھێمای دەروازەدەروازەی شانشینی یەکگرتوو
  • ھێمای دەروازەدەروازەی شیعر
  • ھێمای دەروازەدەروازەی وێژە
  • ھێمای دەروازەدەروازەی شانۆ

Read next

In 91 languages

Text from Wikipedia, CC BY-SA 4.0 · Source article