factograf
CKB

نوفلۆ دی چاڤێس

نوفلۆ دی چاڤێس

Key facts

ڕێکەوتی لەدایکبوون١٨ی حوزەیرانی ١٥١٨
ڕێکەوتی مردن٥ی تشرینی یەکەمی ١٥٦٨
پیشەکۆنکیستادۆر, گەڕیدە
ھاوسەرElvira de Mendoza
All data from the card 8
لەدایکبوون
١٨ی حوزەیرانی ١٥١٨Santa Cruz de la Sierra، ئیسپانیا
مردن
٥ی تشرینی یەکەمی ١٥٦٨ (٥٠ ساڵ ژیاوە)Chiquitania، بۆلیڤیا
ناوی کاتی لەدایکبوون
Ñuflo de Chaves Sotomayor
باوک
Álvaro Rodríguez de Escobar "el viejo"
خوشک و برا
Diego de Chaves، Alonso de Escobar y Sotomayor
ھاوسەر
Elvira de Mendoza
زمانەکانی ئاخاوتن
زمانی ئیسپانی
پیشە
کۆنکیستادۆر، گەڕیدە

نوفلۆ دی چاڤێس یان نوفلۆ دی چاوێز (١٥١٨–١٥٦٨) کۆنکیستادۆرێکی ئیسپانی بوو. ئەو بە دامەزراندنی شاری سانتا کروز دی لا سیێرا لە (کە ئەمڕۆیە) بۆلیڤیا ناسراوە.

سەرەتای ژیان

نوفلۆ دی چاڤێس لە گوندی بچووکی ئیسپانیا بەناوی سانتا کروز دی لا سیێرا ("خاچی پیرۆزی شاخەکان") لەدایکبووە و گەورە بووە، کە نزیکەی ١٢ کم لە باشووری تروخیلۆ لە ناوچەی ئێکستریمادورا لە ئیسپانیا دوورە. برایەکی گەورەی دیێگۆی ھەبوو.

سەربازی

مۆنۆمێنتی نوفلۆ دی چاڤێز لە شاری سانتا کروز لە ئیسپانیا
مۆنۆمێنتی نوفلۆ دی چاڤێز لە شاری سانتا کروز لە ئیسپانیا

نوفلۆ دی چاڤێس پەیوەندی بە سەربازییەوە کرد و وەک کۆنکیستادۆرێک چووە ئەمریکای باشوور. لە ساڵی ١٥٤٤ لە ئاسونسیۆن (لە پاراگوای ئەمڕۆ) بەشداری لە ڕاپەڕینی دژی حاکمی ئیسپانیا ئەلڤار نونێز کابێزا دی ڤاکا کرد. یارمەتی دۆمینگۆ مارتینێز دی ئیرالای دا وەک پارێزگار، و گەشتێکی بۆ چارکاس (لە ئێستادا سووکرێ) ئامادە کرد. لە ساڵی ١٥٥٧ پلانی دانا بۆ داگیرکردنی زەوییەکانی جارایێس، و گەیشتە ویلایەتی فیدراڵی ئەمڕۆی بەڕازیل بە ناوی ماتۆ گرۆسۆ، لەوێ بیری کردەوە کە کانگای زێڕ دەدۆزێتەوە.

لە ساڵی ١٥٦١ لەگەڵ کۆمەڵێک دانیشتوو ڕوویان لە باشووری حەوزی ئەمازۆن کردووە، لەوێ شارۆچکەی سانتا کروز دی لا سیێرایان دامەزراند و ناوی زێدی خۆی لە ئیسپانیا دانا. نوفلۆ دی چاڤێس لەگەڵ خێزانەکەی لە شارۆچکە نوێیەکەی نیشتەجێ بوون، یەکەم ئەورووپی بوو کە بزن و مەڕی بە ناوچەکە ناساند. لەوێ لە ململانێیەکدا لەگەڵ خەڵکی ڕەسەنی ئیتاتین لە ساڵی ١٥٦٨ کوژرا، چەند ساڵێک دواتر شارۆچکەکە گواسترایەوە بۆ پێگەیەکی نوێ کە ٢٢٠ کم زیاتر لە ڕۆژاوا دوورە بەھۆی بەردەوامی ململانێکان لەگەڵ خەڵکی ڕەسەن.

میراتەکەی

ئەمڕۆ پارێزگای نوفلۆ دی چاوێز لە بەشی سانتا کروز لە بۆلیڤیا وەک ڕێزێک بۆ ئەو ناوی لێنراوە. لە مۆری پۆستەی ساڵی ١٩٦١ی ئیسپانی و ساڵی ١٩٧٠ی بۆلیڤیادا ھاتووە.

Read next

In 13 languages

Text from Wikipedia, CC BY-SA 4.0 · Source article