ئایەتوڵڵا محەممەد بەحرولعلوم (بە عەرەبی: محمد بحر العلوم، ماوەی ژیان: ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٧ - ٧ی نیسانی ٢٠١٥) سیاسەتڤانێکی عێراقی و پێشەوایەکی شیعەی دوانزە ئیمام بوو. لەپاش ڕووخاندنی سەددام حوسێن و دروستکردنی ئەنجومەنی حوکمی عێراق سەرۆکی کاتیی ئەنجومەنەکە بووە و لە مانگی ئازاری ٢٠٠٤دا بووەتەوە بە سەرۆکی ئەنجومەنەکە.
ژیانی
محەممەد بحرولعلوم زانکۆی نەجەفی تەواوکردووە، لە ساڵی ١٩٧٩دا بڕوانامەی دکتۆرای لەزانکۆی قاھیرە وەرگرتووە. لەماوەی دەسەڵاتی سەددامدا بەرھەڵستکاری حکومەت بووە، لەساڵی ١٩٦٩دا بەبێ ئامادەبوونی، بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا.
لەساڵی ١٩٩٢دا چووە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، لە تشرینی دووەمی ھەمان ساڵدا گەڕایەوە، پاشان ھەتا ڕووخاندنی سەددام حوسێن لە لەندەن مایەوە.
ئەنجومەنی حوکمی عێراق
دوای دامەزراندنی ئەنجومەنی حوکمی عێراق، محەممەد بەحرولعلوم وەکو سەرۆکی کاتی دیاریکرا و لە ١٣ی تەمووزی ٢٠٠٣ تا کۆتایی مانگەکە بەردەوام بوو. پاشان لەمانگی ئازاری ٢٠٠٤ بە سەرۆکی ئەنجومەنەکە دیاریکرایەوە.
مردنی
لە ٧ی نیسانی ٢٠١٥ بەھۆی نەخۆشیەوە لەشاری نەجەف کۆچی دوایی کرد.
سەرچاوەکان
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «محمد بحر العلوم»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Mohammad Bahr al-Ulloum»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
| پۆستە سیاسییەکان | ||
|---|---|---|
| پێشوو سەددام حوسێن وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق |
سەرۆکی کاتیی ئەنجومەنی حوکمی عێراق ١٣ی تەممووزی ٢٠٠٣-٣١ی تەممووزی ٢٠٠٣ |
جێگر ئیبراھیم جەعفەری |
| پێشوو موحسین عەبدولحەمید |
سەرۆکی ئەنجومەنی حوکمی عێراق ١ی ئازاری ٢٠٠٤-٣١ی ئازاری ٢٠٠٤ |
جێگر مەسعوود بارزانی |
- دەروازەی سیاسەت
دەروازەی عێراق
دەروازەی ژیاننامە- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠