لەزگوەستان یان لەزکوەستانەوە لەپشتوەستان یا لەپشتبڕان (ئینگلیزی: Menopause) بریتییە لەو تەمەنەی کە سووڕی مانگانەی ژنان تێدا دەوەستێت. ژنان لەدوای لەزگوەستان ئیتر مناڵیان نابێت. ئەم حاڵەتە بەزۆری لە نێوان ٤٥ تا ٥٥ ساڵدا ڕوو دەدات.
لایەنی کۆمەڵایەتی
لەزگوەستان ئەگەرچی قۆناغێکی سروشتیی ژیانە، بەڵام ئاڵۆزی و دەردیسەریی کۆمەڵایەتیشی لەگەڵە. تێگەیشتنێکی باش و دابینکردنی پاڵپشتیی پێویست بۆ ژنان، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی ئەم قۆناغەی ژیان بە تەندروستی و ئارامیی زیاتر تێپەڕێنن.
