factograf
CKB

شەھید

شەھید

شەھید بەو کەسە دەوترێت کە گیانی خۆی بەخت بکات لەپێناو مافێکی ڕەوای مرۆڤایەتیدا. شەھید وشەیەکی زمانی عەرەبیە (شھید)، کە بەمانای شایەت یان گەوا و بینەری ڕووداوێکیش دێت.

شەھید لە ئیسلامدا

لەئایینی ئیسلامدا شەھید کەسانێکن کە لەپێناو ڕێبازی خوادا خەبات دەکەن و دەکوژرێن. لە قورئاندا پێغەمبەرەکان بەشەھید ناوبراون، چونکە ژیانی خۆیان بەخشیوە لەپێناو بڵاوکردنەوەی بانگەوازی خوادا، ھەروەھا پێغەمبەرەکان شایەتن لەسەر ئەوەی کە بانگەوازەکەی خوایان گەیاندوە. شەھید، لە ئایینی ئیسلامدا بە بەرزترین پلەی مردن دادەنرێت، و بەرزترین پلەی شەھید بوون لە ئیسلامدا: - شەھەیدبوون لەپێناو خودا و ئیسلام (کە بە جیھاد کردن ناسراوە)
- شەھیدبوون لە پێناو نیشتیمان (واتا پارێزگاریکردن لەخاک و وڵات).

پێغەمبەری ئیسلام محەممەد لەباری شەھیدبوونەوە گوتوویەتی:

«ئازاری ڕۆح کێشانی شەھیدێک، ھەروەکوو ئەوە وایە، کە ھاوڕێیەکی چڕنوکێکی لێبدات»

سەرچاوەکان

شەھید لەم سارچاوانەدا بە مانای شایەت دێن نەک مردن لە پێناو خودا

  • ھێمای دەروازەدەروازەی ئایین
  • ھێمای دەروازەدەروازەی ئیسلام

Read next

In 86 languages

Text from Wikipedia, CC BY-SA 4.0 · Source article