نێلسۆن دی جیسوس سیلڤا (لەدایکبووی ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٣)، زیاتر بە دیدا ناسراوە، یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی بەڕازیلییە و وەک گۆڵپارێز یاریی کردووە. بۆ ماوەی دە ساڵ (٢٠٠٠ تا ٢٠١٠)گۆڵپارێزی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بووە. وەک یەکێک لە باشترین گۆڵپارێزەکانی جیھان چەندین نازناو و خەڵاتی تاکەکەسی لەگەڵ یانەکەدا بەدەستھێناوە. یەک نازناوی خولی ئیتاڵیا و دوو جار نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای لەگەڵ میلان بەدەستھێنا. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، دیدا لە ماوەی یازدە ساڵدا ٩١ یاری لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەرازیل بەدەستھێناوە، جامی جیھانی فیفا و میدالیای ئۆڵۆمپیادی بەدەستھێناوە، زۆرترین جار بەشداری یارییەکانی جامی کیشوەرەکانی فیفا کردووە. و، لە ساڵی ٢٠٠٦، یەکەم گۆڵپارێزە ڕەشپێستە لە دوای جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٠ بۆ بەڕازیل یاریی کردبێت. یەکەم گۆڵپارێزی بەڕازیلی بوو کە پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی فیفا،
بەستەرە دەرەکییەکان
- دیدا لە National-Football-Teams.com
- دیدا لە WorldFootball.net
- Bom Senso FC official website (پورتوگالی و ئینگلیزی) (Archived)
دەروازەی ژیاننامە- دەروازەی ئۆڵۆمپیاد
دەروازەی بەڕازیل
دەروازەی تۆپی پێ
