بیر و باوەڕ
باوەڕی حوسییەکان لەسەر شیعەی زەیدی دامەزراوە، پێشتر بیست مەزھەبی جیاوازبون ئیستا تەنھا چوار دانەیان ماوە ئەوانیش (الھادویە، السالمییە، الجارودییە، الصالحییە) مەزھەبی زۆرینەی باکووری یەمەن ھادویەکانە، حوسییەکان لەژێر کاریگەری نوسییەنەکانی بەدرەدین ئەلحوسی دان کە یەکێکە لە زاناکانی مەزھەبی زەیدی و دژی مەزھەبی سونی ئەحمەد کوڕی حەنبەل لە یەکێک لە نوسراوەکانیدا دەڵێت: ئێمە باوەر و فکر و ھەڵسوکەوتمان لەسەر مەزھەبی زەیدە کە ئیمام زییەید کوری عەلییە کوری زین العابدین ی کوری حسین ی ئیمام علی ئەبو تالبە. لە ساڵی ٧٦ کۆچی لە مەدینە لەدایک بوە زیاد لە ١٨ کتێبی نوسیوە لە بواری شەریعەت و شەرحی حەدیسدا، لە ساڵی ١٢٢ کۆچی شەھید کراوە.
چالاکی سیاسیی
ڕێبەرە ئایینی زەیدی کە لە کۆنەوە بە ئیمام ناودەبرێن، تا شۆڕشی خەلقی ساڵی ١٩٦٢ دەسەڵاتداری وڵاتی یەمەن بوون. دوای بەھێزبوونی سوننەکان، زیدەکان دەسەڵاتێکی ئەوتۆیان نەما، بەڵام بەردەوام ناڕازیبوون و بەدوای ھەلێک بۆ بەدەوستەوەگرتنی دووبارەی دەسەڵاتدا بوون. لەو دوایییەدا بنەماڵەیەکی خاوەن دەسەڵات بەناوی حوسی، توانی سەرکردایەتی شیعەکانی ناو یەمەن بکات و، حوسییەکان کە ئێستا بوونەتە گرووپێکی بەھێزی یەمەن و جگە لەوەی ڕووبەڕووی سوپای یەمەن دەبنەوە لەچەند لایەکی دیکەشەوە جەنگیان لەگەڵ باڵە جیاوازەکانی ئەلقاعیدە و ھەروەھا چەند ھۆزێکی دیکەی یەمەنی دەستپێکردووە کە دژ بە حوسییەکان چالاکییان ھەیە. حوسییەکان لە ھەمانکاتیشدا لە ناوچەکانی سەنعا و دەوروبەریشی ڕووبەڕووی گرووپی چەکدارانی دیکە و یەکە سەربازییەکانی پارتی ئیسلاحی یەمەنی بوونەتەوە، کە باڵێکی سەربازی سەر بە کۆمەڵی ئیخوان موسلمینی یەمەنن. حوسییەکان ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان ھەبو لە ڕاپەرینی خەڵکی یەمەن کە ناسراوە بە بەھاری عەرەبی لە ساڵی ٢٠١١. لە سەنعای پایتەخت و پارێزگای سەعدە توانیان دەست بەسەر شەپۆلی نارەزایەتییەکاندا بگرن حسێن حوسی کھ پێگھی جھماوھری خۆی لھنێو خھڵکانی بێئومێدو ھھژارانی پارێزگای سھعدھ بنیاد نابو تا دھھات پێگھکھی بھھێزتر دھبو، سھرباری کارکردنی لھسھر خاڵھ لاوازھکانی حکومھتی سھنعا وھک نھبونی خوێندنگھو نھخۆشخانھیو خزمھتگوزارییھ سھرھتاییھکان لھ ناوچھکھدا، خۆی سھرپھرشتی پرۆژھیھکی کرد بۆ ھێنانی ئاوی خواردنھوھ لھپارێزگاکھدا ھھروھھا دابینکردنی کارھبا، ئھم کارانھی ھێندھی تر ئھوی وھک ڕێبھرێک لھ پارێزگای سھعدھ نیشاندا. ئێستایش شەڕی حکوومەتی ناوەندی ئەو وڵاتە دەکەن. پەیڕەوانی بنەماڵەکەی حوسیی لە ساڵی ٢٠٠٤ ەوە شەڕی دەسەڵاتی ناوەندیان دەست پێ کرد. عەلی عەبدوڵڵا ساڵح سەرکۆماری ئەوکاتی یەمەن کە خۆی زەیدییە، بە تیرۆریست ناوی بردن و، ھەوڵی دا سەرکوتیان بکات. لەوکاتەوە تا ئێستا بە ھەزاران حوسی کوژراون و بە سەدان ھەزار کەسیشیان ئاوارە بوونە؛ بەڵام ژمارەیەکی زۆری ھێزی سەربازیی حکوومەتەکەی یەمەنیش کوژراون. کاتێک شۆڕشە یەک بەدوای یەکەکانی بەھاری عەرەبی لە وڵاتە عەرەبییەکان سەری ھەڵدا، عەلی عەبدوڵڵا ساڵحیش دەسەڵاتەکەی خۆی لەدەستدا، حوسییەکان دەسەڵاتیان زیاتر بوو. کاتێک عەبد ڕبە مەنسوور لەلایەن خەڵکی یەمەنەوە پۆستی سەرکۆماریی پێ سپێردرا، بارودۆخی ئابووریی و سیاسیی یەمەن لە قەیرانێکی گەورەدا بوو و، حکوومەتی ناوەندیش دەسەڵاتێکی ئەوتۆی نەبوو. حوسییەکان دەسەڵاتیان زیاتر بوو و، تەنانەت ئەو خێڵانەی نزیک بە ئەنساروڵڵایش بوون، پاڵپشتی حوسییەکانیان دەکرد و، تەنات لایەنگرانی عەلی عەبەدوڵڵا ساڵح سەرکۆماری پێشووی یەمەنیش پاڵپشتی حوسییەکانیان کرد. حوسییەکان ناوچەیەکی بەربڵاوی یەمەنیان داگیر کرد حوسییەکان ئەیلوولی ٢٠١٤ سەنعای پایتەختی یەمەنیان داگیر کرد و، کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ەیش زۆر بە ئاسانی دزەیان کردە ناو کۆشکی سەرکۆماریی. حوسییەکان پەرلەمانیان ھەڵوەشاندەوە و، دەسەڵاتی سوپاشیان بەدەستەوە گرت. ھادی، سەرکۆماری یەمەنیش بە ناچاری دەسەڵاتەکەی بۆ شاری عدن گواستەوە، بەڵام دوای ئەوەی حوسییەکان لەوشارە نزیک بوونەوە، بەرەو عەرەبستانی سعوودی ڕای کرد.
سەرچاوەکان
- ٧. ڕاپۆرتێک دەربارەی کودەتایی حووسیەکان،لە سایتی کە ئێن ئێن
- ٨. ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ھەولێر،بەناونیشانی حوسییەکان کەمینەی یەمەنن
دەروازەی ژیاننامە
دەروازەی ئیسلام
دەروازەی شەڕ
دەروازەی عەرەبستانی سعوودی- دەروازەی سیاسەت
دەروازەی شیعە
دەروازەی سووریا- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
دەروازەی زانستی سیاسەت
