factograf
CKB

جارید لێتۆ

جارید لێتۆ

Key facts

ڕێکەوتی لەدایکبوون٢٦ی کانونی یەکەمی ١٩٧١
پیشەئەکتەری تەلەڤیزیۆن, ئەکتەری فیلم, گیتارژەن
ئەندامی حیزبیپارتی دیموکرات
شاکارەکاندیڤۆن گامێرسال
چەشنئاڵتەرنەتڤ ڕۆک
All data from the card 7
لەدایکبوون
٢٦ی دیسەمبەری ١٩٧١بۆسیەر ستی، لویزیانا، ئەمریکا
نیشتەجێی
لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا، ئەمریکا
پەروەردە
کۆلێژی هونەرە جوانەکان
پیشە
ئەکتەر، دەرھێنەر، گۆرانیبێژ
چالاکبوون
١٩٩٤-ئێستا
چەشن
ڕۆک (گۆرانی)
خەڵاتەکان
خاوەنی ١ خەڵاتی ئۆسکار (٢٠١٣)


جارید لێتۆ (لەدایکبووی ٢٦ی دیسەمبەری ١٩٧١) ئەکتەر و گۆرانیبێژێکی ئەمەریکە.سەرەتا بە دەرکەوتنی لە زنجیرە تەلەڤزتۆنەکان دەکرەوت وەک (My So Called Life) لەساڵی ١٩٩٤ ، و دواتر لە فیلمەکانی (Fight Club 1999, American Psycho 2000) دەرکەوت و هەروەها ساڵی ٢٠٠٩ لە فیلمێکی تایبەت دەرکەوت بەناوی (Mr.Nobody).

نواندنە نایابەکەی لێتۆ وەک ئافرەتێکی ڕەگەز گۆڕیو لەفیلمی (Dallas Buyers Club - کڕیارانی یانەی داڵاس) وایکرد کە بتوانێت خەڵاتێکی ئۆسکار بۆخۆی دەستەبەر بکات ، لێتۆ بەوە ناسراوە کەلەکاتی نواندنەکاندا بە بەردەوامی هەڵسوکەوتی ڕۆژانەشی وەک ڕۆڵەکەی دەگێڕێت ئەمەش وەک لێڕاهانتێک لە ڕۆڵەکەی و زۆرجار ئەمە کاری کردۆیە سەر تەندروستیشی. لە نۆڤەمبەری ٢٠١٤دا ، لێتۆ ڕۆڵی شەڕانگێزی جۆکەری پێدرا لە فیلمی (دەستەی خۆکۆژی - Suicide Squad)دا ، و ئەمەش یەکێک بوو لە گرینگترین ڕۆڵگێرانەکانی تەواو نواندنەکانی.

هەروەها لێتپ سەرۆکی گروپی ( ٣٠ چرکە بۆ مارس - 30 Seconds to Mars)ە ، کەلەساڵی ١٩٩٨ لە لۆس ئەنجلس ، کاڵیفۆرنیادا پێکهێنرا لەگەڵ برایە گەورەکەی شانن لێتۆ ، یەکەم ئەلبومی خۆشیان لەساڵی ٢٠٠٢ بڵاوکردەوە کە ناوبانگێکی بچووکیان پێ پەیدا کرد.گروپەکە لەساڵی ٢٠٠٥ ناوبانگێکی جیهانی پەیدا کرد بەهۆی ئەلبوومی دووەمیانەوە بەناوی (درۆیەکی جوان - A Beautiful Lie).

سەرچاوەکان

  • ویکیپیدیا ئینگلیزی
  • ھێمای دەروازەدەروازەی ژیاننامە
  • ھێمای دەروازەدەروازەی ھۆڵیوود
  • ھێمای دەروازەدەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
  • ھێمای دەروازەدەروازەی فیلم
  • ھێمای دەروازەدەروازەی مۆسیقا

Read next

In 79 languages

Text from Wikipedia, CC BY-SA 4.0 · Source article