factograf
CKB

باخچەی ئاژەڵان

باخچەی ئاژەڵان
کۆمەڵێک زەڕافە لەباخچەی ئاژەڵانی شاھانەی ڤیەننا.
کۆمەڵێک زەڕافە لەباخچەی ئاژەڵانی شاھانەی ڤیەننا.
گورگێکی خۆڵەمێشی لەیەکێک لەباخچەکانی ئاژەڵانی دانیمارک.
گورگێکی خۆڵەمێشی لەیەکێک لەباخچەکانی ئاژەڵانی دانیمارک.
گەشتیاران خۆراک بە کۆمەڵێک زەڕافە دەدەن لەیەکێک لەباخچەکانی ئاژەڵان لە ئینگلتەرا.
گەشتیاران خۆراک بە کۆمەڵێک زەڕافە دەدەن لەیەکێک لەباخچەکانی ئاژەڵان لە ئینگلتەرا.
3 images

باخچەی ئاژەڵان لە کۆندا پێیان دەگوت کونجی درندان، باخچەیەکی تایبەتمەندە بە پێداویستی تایبەتەوە بۆ جلەوکردن و نیشاندانی ئاژەڵان درووستکراوە بەجۆرێک خواردنیان پێدەدەن و ھەندێکیان ڕاھێنانیان پێ دەکەن و دەیکەنە ھۆی ڕاکێشانی خەڵک و گەشتیاران لەبەرامبەر پسولەیەک کە برێک پارە نرخەکەیەتی (دەشێت ھەندێکیان بە خۆڕایی بن). جۆرەھا باخچەی ئاژەڵان ھەیە لە جیھاندا بەجۆرێک ھەندێکیان گشتین و ھەندێکیان تایبەتن بە گیانەوەرە وشکاوەکییەکان یاخود ئاویەکان یانیش خشۆکەکان و جومگەدارەکان، لە ٨٠٪ باخچەکانی ئاژەڵان کەوتونەتە ناو شارەکانەوە.

شێوازی نمایشیان

  • بێرکمی ئاژەڵان و باڵندان
  • مۆزەخانەی ئاژەڵان و باڵندان
  • دەریاچەی دەستکرد
  • مۆزەی زیندەوەرە دەریاییەکان
  • خانەی خشۆکەکان
  • ڕووبەرێکی کراوە بۆ گیاخۆرەکان

سەرچاوەکان


In 107 languages

Text from Wikipedia, CC BY-SA 4.0 · Source article