factograf
CKB

ئێڵ ئی دی

ئێڵ ئی دی
All data from the card 4
چەشن
Passive, optoelectronic
سیاسەتی کارکردن
Electroluminescence
داھێندرا
نیک ھۆلۆنایک جی ئاڕ. (١٩٦٢)
پێکھێنانی دەرزی
ئانۆد و کاتۆد
ئێڵ ئی دی داپۆشراو بە پلاستیک.
ئێڵ ئی دی داپۆشراو بە پلاستیک.
بەشەکانی ناوەوەی ئێڵ ئی دی بە ئیپۆکسی ڕووپۆشکراوە بۆ پاراستنی.
بەشەکانی ناوەوەی ئێڵ ئی دی بە ئیپۆکسی ڕووپۆشکراوە بۆ پاراستنی.
وێنەیەکی زوومکراوی ئێڵ ئی دی.
وێنەیەکی زوومکراوی ئێڵ ئی دی.
Modern LED retrofit with E27 screw in base
چرایەکی LEDی سەردەمیانە، کە بڵاوکەرەوەی گەرمی (Heat sink)ی بۆ دانراوە بە تەزووی گوڕاو کار دەکات.
4 images

دایۆدی ڕوناکی یان دوانەی پەخشکەری ڕوناکی بەکورتی ئێڵ ئی دی (بە ئینگلیزی: Light-Emitting Diod بەکورتکراوەیی LED) سەرچاوەیەکی ڕوناکییە، دروست دەبێت کاتێ تەزووی کارەبا بە ناو ماددەی نیمچە گەیەنەردا ڕەت دەبێت بەھۆی ئەوەی ئەلیکترۆنەکان لە ماددە نیمچەگەیەنەرەکاندا کونە ئەلیکترۆنەکان پڕدەکەنەوە، بەوەش وزە دەردەکات لە شێوەی فۆتۆن (رۆناکی)، ڕەنگی ڕوناکییەکە پەیوەستە بە بڕی وزەی پێویست بۆ ڕەتبوون بەناو نیمچە گەیەنەرەکاندا. سەرەتای دەرکەوتنی ئێڵ ئی دی وەک پێکھاتەیەکی ئەلیکترۆنی و بە شێوەیەکی کرداری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٢، کۆنترین ئێڵ ئی دی تەنھا دەیتوانی ڕوناکی ژێر-سوور دەربکات بە ڕوناکی کەم، کە بەکار دەھات بۆ ریمۆت کۆنترۆل، دوای ئەوە ئێڵ ئی دییە سەرەتاییەکان سنوورداربوون بە بەرھەمھێنانی ڕوناکی سوور بە چڕییەکی کەم.

مێژووی دۆزینەوە

لە ساڵی ١٩٢٧ (ئۆلێگ ڤلادیمێرۆڤیچ)ی ڕووسی دروستکردنی یەکەم ئێڵ ئی دی ڕاگەیاند و لێکۆڵینەوەکانی لە گوڤارە زانستییەکانی سۆڤیەت و ئەڵمانیا و بریتانیادا بڵاو کرانەوە، بەڵام ئەو کات دۆزینەوەکە نەچووە بواری کرداری و جێبەجێکردنەوە و پشتگوێ خرابوو بۆ ماوەی چەند دەیەیەک، دوای ئەویش چەندین شارەزای بواری فیزیک لە وڵاتانی فەرەنسا و ھەنگاریا کاریان لەسەر کردووە لە نموونەی جۆرج دێستریۆ، زۆلتان بێی و یۆرگی سێگیتی.

لە ساڵی ١٩٦٢ یەکەم ئێڵ ئی دی کە بەشێوەیەکی کارامە کاربکات پەرەی پێدرا لە لایەن نیک ھۆلۆنیاک لە ماوەی کارکردنی لە کۆمپانیای جەنەرال ئەلیکتریکزی ئەمریکی، کە دەیتوانی ڕوناکی (شەبەنگی بینراو) بە ڕەنگی سوور بەرھەم بێنێت، ھەرەوەھا لە ساڵی ١٩٧٢ قوتابییەکی ھۆلۆنیاک یەکەم ئێڵ ئی دی بەرەنگی زەرد بەرھەم ھێنا بە باشترکردنی توانای ئێڵ ئی دی سوور و پرتەقاڵی.

ئێڵ ئی دیی شین

پێش دروستکردنی ئێڵ ئی دی شین نەدەتوانرا ئێڵ ئی دی بۆ شاشە بەکار بھێنرێت بەھۆی ئەوەی نەدەتوانرا سیستەمی (RGB) سوور سەوز شین بەرھەم بھێنرێت.

لە ساڵی ١٩٧٢ دوو قوتابی زانکۆی ستانفۆرد توانیا یەکەم ئێڵ ئی دی بە ڕەنگی بنەوشەیی بەرھەم بھێنن بە تێکەڵکردنی مەگنیزیوم لەگەڵ نیتریدی گالیوم، ساڵێک دواتر لە ھەمان زانکۆ ھەریەک لە پانکوڤ و ئێد میڵەر توانیان یەکەم ئێڵ ئی دی بە ڕوناکی شین بەرھەم بھێنن بە تیکەڵکردنی زینک لەگەڵ نیتریدی گالیوم، تا ساڵی ١٩٩٣ شۆجی ناکامورای ژاپۆنی یەکەم ئێڵ ئی دی شینی خستەڕوو کە بەشێوەیەکی کارامە ڕوناکی شینی بەرھەم دەھێنا، بەو ھۆیەشەوە لە ساڵی ٢٠١٤ خەڵاتی نۆبێڵ لە بواری فیزیکدا پێبەخشرا بە ھاوبەشی لەگەڵ ھەریەک لە ئیسامو ئاکاساکی و ھیرۆشی ئامانۆ.

جۆرەکان

لێدەکان بە شێوە، قەبارە و ڕەنگی جیاواز دروست دەکرێن، زۆربەی کات بە ھەمان ڕەنگی ئەو ڕوناکییەی دەبەخشێت دادەپۆشرێت.
لێدەکان بە شێوە، قەبارە و ڕەنگی جیاواز دروست دەکرێن، زۆربەی کات بە ھەمان ڕەنگی ئەو ڕوناکییەی دەبەخشێت دادەپۆشرێت.

لێدەکان بەشێوەو قەبارەی جیاواز دروست دەکرێن، ھەروەھا بۆ کاری جیا جیا درۆست دەکرێن وەکۆ نیشاندەر (سیگناڵ) ڕوناکی و شاشەکان.

ھەیانە قەبارەی ٢مم تا ٨مم دروست دەکرێت وەکۆ نیشاندەر (سیگناڵ) بەکاردێن، وزەی پێویست بۆ داگیرساندنیان لە نێوان ١ میللی ئەمپێر تا ٢٠ میللی ئەمپێردایە، جۆریشیان ھەیە دەتوانێ سەدان میللی ئەمپێر بەکارببات ڕوناکییەکی زۆر بەرھەم بێنێت بەڵام بۆ ئەم جۆرە دەبێت بڵاوکەروەی گەرمی (Heatsink) لەگەڵ دابنرێت جۆری تر دەتوانێت بە تەزووی گوڕاویش کاربکات، بێ ئەوەی پێویست بکات کۆنڤێرتەر بەکار بھێنرێت تەزووی گوڕاو بگوڕێت بۆ تەزووی بەردەوام.

سوود و زیانەکان

سوودەکان

کارامەیی: بەراورد بە چراکانی تر ڕوناکییەکی زیاتر بەرھەم دێنیت بۆ ھەر واتێک.

ڕەنگ: دەتوانێت ڕەنگی ویستراو بەرھەم بھێنرێت بە بێ بەکارھێنانی ھیچ فلتەرێکی ڕەنگی، ئەمەش تێچووی کەمتری دەوێت.

گەرمکردنەوە: پێویستیان بە گەرمداھێنان نییە وەک چراکانی تر وەک چرای فلورسێنت، لەگەڵ داگیرساندنیدا ڕوناکی تەواو دەبەخشێت.

سوڕ: سوڕێکی دریژتریان ھەیە کاریگەر نابن بە ژمارەی داگیرساندنەکان کۆژاندوەی چەند جارە.

کەمکردنەوەی ڕوناکی: بە ئاسانی دەتوانرێت کۆنترۆلی بڕی ڕوناکی بکرێت.

تەمەن: بەراورد بە سەرجەم جۆرەکانی تری چرا درێژترین تەمەنیان ھەیە، کە دەگاتە ٣٥ تاوەکۆ ٥٠ ھەزار کاتژمێری کارکردن.

زیانەکان

پشتبەستنی بە پلەی گەرمی: کارکردنی ئێڵ ئی دییەکان پەیوەیستە بە پلەی گەرمی ئەو ژینگەیەی تێیدایە، لە ژینگەی گەرمدا ناتوانێت بەرگە بگرێت.

ھەستیاری ڤۆڵتییە: ناکرێت ڤۆڵتیە و تەزوویەکی زیاتر لەوەی پێ بدرێت کە بۆی دیاریکراوە، درێژی تەمەنیان دەکەوێتە سەر بڕی ڤۆڵتیەی بەکاردەھێنێت.

داکەوتنی کارایی: کاراییان کەم دەبێتەوە لەگەڵ زیادبوونی بڕی تەزووی تێپەڕبوو ھاوکات دەبێتە ھۆی زیادبوونی پلەی گەرمی لێدەکان، کە ئەمەش لە تەمەنیان کەم دەکاتەوە.

بەکارھێنانەکان

لێدی ئۆتۆمبێل
لێدی ئۆتۆمبێل
ڕوناکی شەقام
ڕوناکی شەقام
ڕوناکی ڕێکخستنی ھاتۆچوو
ڕوناکی ڕێکخستنی ھاتۆچوو
نیشاندەری نھووم
نیشاندەری نھووم
بەکارھێنانی بۆ ناوەوەی ئۆتۆموبێل
بەکارھێنانی بۆ ناوەوەی ئۆتۆموبێل
تابلۆی ڕێنمایی شەمەندەفەر - لەندەن
تابلۆی ڕێنمایی شەمەندەفەر - لەندەن
لێدی تیشکی سەروو وەنەوشەیی، لە جیاکردنەوەی دراوی ساختە لە ڕەسەن
لێدی تیشکی سەروو وەنەوشەیی، لە جیاکردنەوەی دراوی ساختە لە ڕەسەن
7 images

لێدەکان لە ژیانی بەردوام لەگەڵمانن لە ژیانی ڕۆژانەدا لە ھەموو شوێنێکن چ وەک سەرچاوەی ڕۆناککەرەوەی شەوان و لە زۆربەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکاندا بوونیان ھەیە یان وەک نیشاندەر ڕوناکی ڕێکخستنی ھاتووچوو، ڕوناکی ئۆتۆمبێل، بانگەشەی بازرگانی و بژمێرەی ئەلیکترۆنییەکان.

Read next

In 83 languages

Text from Wikipedia, CC BY-SA 4.0 · Source article