factograf
CKB

ئنگرید بێرگمان

ئنگرید بێرگمان

Key facts

ڕێکەوتی لەدایکبوون٢٩ی ئابی ١٩١٥
ڕێکەوتی مردن٢٩ی ئابی ١٩٨٢
پیشەخوودژیاننامەنووس, ئەکتەری شانۆ, ئەکتەری فیلم
شوێنی مردنلەندەن
ھاوسەرRoberto Rossellini
خەڵاتەکانخەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەری پاڵپشت
All data from the card 21
لەدایکبوون
٢٩ی ئابی ١٩١٥Hedvig Eleonora parish، سوێد
مردن
٢٩ی ئابی ١٩٨٢ (٦٧ ساڵ ژیاوە)لەندەن، شانشینی یەکگرتوو
ھۆی مەرگ
شێرپەنجەی مەمک
شوێنی ناشتن
Norra begravningsplatsen
باوک
Justus Bergman
دایک
Friedel Adler
ھاوسەر
Roberto Rossellini، Lars Schmidt
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)
John Van Eyssen
منداڵ
Pia Lindström، Isotta Ingrid Rossellini، Isabella Rossellini
پیشە
خوودژیاننامەنووس، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەری فیلم، ئەکتەر، مۆسیقاژەن
بواری کار
نواندن
پۆستەکان
President of the Jury at the Cannes Festival
پەروەردە
Dramatens elevskola، Palmgrenska samskolan
دانیشتووی
Beverly Hills
شوێنی کار
سوێد
دەستپێکی چالاکی
١٩٣٤
کۆتایی ساڵانی چالاکی
١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٢
ئایین
Lutheranism
وێبگە
http://www.ingridbergman.com
Documentation files at
SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts
ڕۆڵی بەرچاو
Anna Anderson، گۆلدا مائیر

ئنگرید بێرگمان (٢٩ی ئابی ١٩١٥–٢٩ی ئابی ١٩٨٢) خانمەکتەرێکی سوێدی بوو، کە لە چەندین فیلمی ئەورووپی و ئەمریکی، فیلمی تەلەفزیۆنی و شانۆ بەشداری کرد بوو. ئەو ماوەی پێنج دەیە چالاک بووە لە کارکردنی لە بواری نواندن. ئەو ھەندێکجار ناوی وەک یەکێک لە کاریگەرترین کەسەکانی سینەما ھاتووە. ئەو لە ماوەی ژیانی ھونەریدا چەندین خەڵاتی بەدەست ھێناوە، لە نێویاندا سێ جار خەڵاتی ئۆسکار، دوو خەڵاتی ئێمی پرایم تایم، خەڵاتێکی تۆنی، چوار جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، ھەروەھا یەک جاریش خەڵاتی خەڵاتەکانی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی ناسراو بە بافتا.

ئنگرید لە ستۆکھۆڵم، سوێد لە خێزانێکی باوک سوێدی و دایکێکی ئەڵمانی لە دایکبوو. لە سەرەتادا لە فیلمە سوێدی و ئەڵمانییەکان دەستی بە نواندن کرد. دواتر لە ساڵی ١٩٣٩، لەڕێی فیلمی ئینتەرمیزۆ (Intermezzo)، ئنگرید بە بینەرانی سینەمای ئەمریکی ناسێنرا. لە ساڵی ١٩٤٢، لە فیلمی کازابلانکا بەڕۆڵی سەرەکی لەپاڵ ھەمفری بۆگارت بەشداری کرد. بێرگمان لە دەیەی چلەکان لە فیلمگەلێکی باشی درامی دەرکەوت، لەوانە For Whom the Bell Tolls (١٩٤٣)، Gaslight (١٩٤٤), The Bells of St. Mary's (١٩٤٥)، ھەروەھا Joan of Arc (١٩٤٨)، لە نێویاندا لە فیلمی گاسلایت خەڵاتی ئۆسکاری وەک باشترین خانمەئەکتەر بەدەست ھێنا.

لە ساڵی ١٩٥٦، بە ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی مێژوویی-درامی ئەناستاسیا (Anastasia)، دووەم خەڵاتی ئۆسکاری وەک باشترین خانمەئەکتەر بەدەست ھێنا. لە کۆتا ساڵەکانی وەک ئەکتەر، سێیەم خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستھێنا، بەڵام ئەمجارەیان وەک باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، ئەمەش لە ساڵی ١٩٧٤ بوو بەھۆی فیلمی تیرۆرکردنێک لەسەر ھێڵی شەمەندەفەری تایبەت (Murder on the Orient Express).

لە ساڵی ١٩٩٩، لەلایەن پەیمانگای فیلمی ئەمریکی، ئنگرید بێرگمان بە چوارەم مەزنترین خانمەئەکتەری سەدە لە مێژووی سینەمای ھۆلیوودی کلاسیک ھەژمارکرا.

سەرچاوەکان

  • دەروازەی ژن
  • ھێمای دەروازەدەروازەی ژیاننامە
  • ھێمای دەروازەدەروازەی فیلم
  • ھێمای دەروازەدەروازەی ھۆڵیوود
  • ھێمای دەروازەدەروازەی ئەکتەران
  • ھێمای دەروازەدەروازەی ھونەرەکان
  • ھێمای دەروازەدەروازەی مێژوو
  • ھێمای دەروازەدەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
  • ھێمای دەروازەدەروازەی تەلەڤیزیۆن
  • ھێمای دەروازەدەروازەی شانۆ

Read next

In 100 languages

Text from Wikipedia, CC BY-SA 4.0 · Source article